Behlül Çetinkaya
07 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا هێرشكردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، ئیدانه كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە كه به‌توندترین شێوه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ئیدانه دەکەین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی تیرۆر له هه‌ر كوێیه‌كه‌وه بێت، توركیا به‌رده‌وامه له پشتیوانیکردنی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و نووسیوویه‌تی "هیوادارین له كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه ترسناكه كه وه‌ك دیاره ئامانجیان زیانگه‌یاندنه به سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق ده‌ستنیشان بكرێن و ببرێنه به‌رده‌م دادگا".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له رێگای سێ درۆنە، هێرشكرایه سه‌ر ماڵی كازمی له ناوچه‌ی سه‌وز ناوەڕاستی به‌غدا و كازمی به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی پێبگات له هێرشه‌كه ده‌ربازی بوو.
ئه‌و لایه‌نه شیعییانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن و له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ناڕازین له پێنجی تشرینی دووەمدا، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌ریه‌ككه‌وتن رووی دا و له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا، خۆپیشانده‌رێك کوژرا.
دوای ئه‌م رووداوه لایه‌نه شیعییه‌كانی نزیك له ئێران به زمانێكی زۆر توند ره‌خنه‌یان له كازمی گرت و کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌شی لێ بكه‌ن و ئاماژه به‌وه بده‌ن كه كوشتنی خۆپیشانده‌رێك به‌بێ سزا تێناپه‌ڕێت.