Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا تورکیا دەست دەکات بەدروستکردنی یەکەم کەشتی جەنگی میللی. لەحیمی یەکەمی کەشتییە جەنگییەکە کە لە جۆری İ-ە لەلایەن وەزیری بەرگری، فیکری ئشک و فەرماندەی ھێزەکانی دەریایی، ئەدمیراڵ بولەنت بۆستانئۆغڵو دەکرێت.
کەشتییەکە کە ھەڵگری تایبەتمەندی یەکەم کەشتی جەنگی میللی تورکیایە، ناوی "ئیستانبوڵ"ی لێدەنرێت و مووشەکی دوورھاوێژ و تەقەمەنی دروستکراوی ناوخۆیی لەسەر جێگیر دەکرێت. ھەروەھا بۆ یەکەمجار بەخستنەگەڕی توانای میللی، سیستمی ھێرشی ئەلیکترۆنی پێشدەخرێت.
ھاوکات بەپێشخستنی توانای یەکەی تۆپەکانی کەشتییەکە کە گولـلەی ٧٦ میللیمەتری بەکاردەبەن، توانای ئاراستەکردنی تۆپ لە خولەکێکدا لە ٨٠ تۆپەوە بۆ ١٢٠ تۆپ بەرزکراوەتەوە.
کۆنترۆڵی تۆپھاوێژەکان لە سیستمی ئەنالۆگەوە دەکرێت بەکۆنترۆڵی دیجیتاڵی. ھەروەھا چەکی سەر کەشتییەکە کە ١٢.٧ میللیمەترە لە سیستمی STAMPەوە دەکرێت بەسیستمی STOPی تۆپی ٢٥ میللیمەتری، بەمەش سەکۆی چەک و ھێزی وێرانکەر بەرزدەکرێتەوە. بەو ھۆیەشەوە بەشێوەیەکی کاریگەرتر بواری بەرگری و ھیرشی کەشتییەکە بەرز دەکرێتەوە.