Muhammed Kaygın,Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2017
چانکری - AA
لە پارێزگای چانکریی تورکیا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ١٥ گومانلێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆ سەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٥ کەسی بە رەگەز عێراقی بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، دەستگیرکران.
دوای ئەوەش کە پشکنینی تەندروستی بۆ گومانلێکراوەکان ئەنجامدراوە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کراون.