Halil İbrahim Başer,Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
چاوەڕوان دەکرێت ئەو شەپۆلی بارانەی ئیستانبوڵی گرتووەتەوە لە نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوە بۆ بارانی بە لێزمە بگۆڕێت.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ئیسنانبوڵەوە دەستیکەوتوون، ئاماژە بەوەکراوە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە باران شارەکەی گرتووەتەوە.
شەپۆلی بارانەکە تەواوی ئیستانبوڵی گرتووەتەوە و جار جار بۆ بارانی بە لێزمە دەگۆڕێت.
بە پێی پیشبینییەکان لە نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوە بارانی بە لێزمە شارەکە دەگرێتەوە و تەنها رۆژی هەینی خۆرەتاو دەبێت.
سەرەڕای بارینی باران، پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی ئەوتۆیان بەسەردا نەهاتووە.