Fatih Hepokur,Ayşe Yıldız,Abdullah Shukur
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2019
ئانتالیا - AA
بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە شارۆچکەی مەناڤگات سەربە پارێزگای ئانتالیا، کەسێک گیانی لە دەستدا و دووی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
پارێزگاری ئانتالیا، مونیر کارالئۆغڵو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگهیاند كه فڕۆکەیەکی مەدەنی تایبەت بە مەشق و راھێنان کە سێ کەسی لەنێودابووە لە ناوچەی سۆرگون کەوتووەتەخوارەوە.
مونیر کارالئۆغڵو راشیگەیاند کە بە هۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووی دیکەش بەسەختی برینداربوون و گوتی: "فڕۆکەکە لە نزیک یاریگای مەناڤگات کەتووەتەخوارەوە، بەداخەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووی دیکەش برینداربوون".
ناوبراو هەروەها گوتی: "دەستبەجێ تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم رێکارە پێویستەکان گیراونەتەبەر".