Burcu Çalık Göçümlü
14 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارهێنراوە.
هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بەشێوەیەکی چڕ لە تورکیا بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا، ئەو هاووڵاتییانەی تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە هاندەدرێن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لە ماڵپەڕی "covid19asi.saglik.gov.tr" بڵاویکردونەتەوە، تا کاتژمێر ١٣:٣٠ی ئەمڕۆ، ٣٨ ملیۆن و ٣٤٥ هەزار و ٦١٥ دۆزی یەکەم، ١٨ ملیۆن و ٣٧٦ هەزار و ٩٤٠ دۆزی دووەم و سێ ملیۆن و ٣٥٩ هەزار و ١١٧ دۆزی سێیەم، ڤاکسین دراوەتە هاووڵاتییان.
بەم شێوەیە تا ئێستا ٦٠ ملیۆن و ٨١ هەزار و ٦٧٢ دۆز ڤاکسین لە تورکیا بەکارهێندراوە.