Bilal Acar
08 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
لەندەن- AA
هەفتەی رابردوو، بەریتانیا وەک یەکەم وڵاتی جیهان رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی بەرفراوانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بەرهەمی هەردوو کۆمپانیای "Pfizer-BioNTech" دەربڕی.
کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە کە لە نەخۆشخانەیەکی شاری کۆڤەنتری، یەکەم ژەمە ڤاکسین لەلایەن ژنێکی تەمەن ٩٠ ساڵ بەکارهێنراوە.
ئەو ژنە لە لێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز داوای لە هەمووان کردووە خۆیان ڤاکسین بدەن و رایگەیاندووە "ئەم ڤاکسینە باشترین دیاریی جەژنی لەدایکبوونە. ئەمساڵ زۆربەی کاتەکانم لە ماڵەوە بەتەنها بەسەر برد، بەڵام بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بە مانای ئەوە دێت کە دەتوانم ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانم بەسەربەرم".
ڤاکسینەکان لە سەرتاسەری بەریتانیا-دا، بەسەر پێنج ناوەنددا دابەشکراون و لە سەرەتادا لەو کەسانە دەدرێت کە لە خانەی بەساڵاچووان دەمێننەوە، کارمەندی تەندروستی و خانەکانی بەساڵاچووانن هەروەها کەسانی تەمەن سەروو ٨٠ ساڵ.
لەو بارەیەشەوە وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە، مات هانکۆک ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە قۆناغی سەرەتادا، ٨٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینیان بەسەر ناوەندەکاندا دابەشکردووە و هیواشی خواست تا کۆتایی ئەمساڵ دوو ملیۆن ڤاکسین بۆ هاووڵاتییانیان دابین بکەن.