Mazın Asad
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ - AA
ھەزاران ھاووڵاتی لە گەڕەکی بێشیکتاش لە ئیستانبوڵ لە پێناو پاراستنی دیموکراسی، لە گۆڕەپانەکان کۆبوونەوە.
ھاووڵاتیان لە پێش رۆژنامەی سەباح و کەناڵی ATV کۆبوونەوە و دروشمی "رێک بوەستە، ئەمە گەلە لەگەڵتدایە" و "رەجەب تەیب ئەردۆغان" گوتەوە.
ھاووڵاتییەکی بەساڵاچوو رایگەیاند ئەگەر پێویست بکات ئەوە بەسەر تانکەکان دەکەوێت.
ھاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئومیت یاڤوز کە نەخۆشی شێرپەنجەی ھەیە و تەمەنی ٤٦ ساڵە ئاماژەی بەوە دا سەرەڕای نەخۆشییەکەی بۆ ئەو شوێنە ھاتووە و گوتیشی: "ئەگەر داگیرکاری بکرێت و حکوومەت نەمێنێت ئەوە دانیشتنمان لە ماڵ چی مانایەکی دەبێت؟ نەخێر. ئێمە بۆ پشتگیری رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئێرە ھاتووین. لە دژی کودەتا و لە پێناو پارێزگاریکردن لە دیموکراسی لێرەین. ئەمە نیشتمانی ئێمەیە. لە دژی کودەتا پشتگیری حکوومەت دەکەین".
ھاوکات ھەزاران ئۆتۆمبێلیش بۆ شوێنەکە ھاتن و پشتگیرییان لە گردبوونەوەکە کرد. ھاووڵاتییان لە ئێستادا بەردەوام لە چاوەڕوانیدان لەو شوێنەدا.