Abdullah Shukur
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
برۆکسڵ
سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ بانگھێشتی رێزگرتن لە دەستوور و دامەزراوە دیموکراتییەکانی تورکیای کرد.
ستۆڵتنبیرگ لەبارەی ھەوڵی کودەتا لە تورکیا بە نووسراوێک رایگەیاند کە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو کردووە و دڵگرانی خۆی بەرامبەر رووداوەکان راگەیاندووە.
سکرتێری گشتی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ لەبارەی (ھەوڵی کودەتای رێکخراوی فەتحوڵاچی لە شاری ئەنقەرە و ئیستانبوڵ) بە نووسراوێک رایگەیاند "بانگھێشتی ھێمنی و رێزگرتن لە دەستوور و گشت دامەزراوە دیموکراتییەکانی تورکیا دەکەم. تورکیا ھاوپەیمانی ناتۆیە".