Selma Kasap
16 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا له ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥٨ هەزار و ٣٨٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ١٦ هەزار و ٧٤٩ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٧١ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، له ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥٨ هەزار و ٣٨٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ١٦ هەزار و ٧٤٩ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٧١ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتەکە، ژمارەى ئەو نەخۆشانەى کە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە گەیشتە هەزار و ٤٧٤ نەخۆش. دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ١٧ هەزار و ٨٩٣ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، بەمەش كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٧٣٤ هەزار و ٨٦٢ كهس بەرزبوويەوە.