Halil Demir
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستانبوڵ، هەشت گومانلێکراوی بیانیی دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی کە لە شارەکەدا چالاکیان بۆ داعش ئەنجامداوە و لە رابردوودا ماوەیەکی زۆر لە ناوچەکانی پێکدادان لە عێراق و سووریا ماونەتەوە.
تیمەکانی پۆلیس لە ١١ شارۆچکەدا، ئۆپەراسۆنی هاوکاتیان کردە سەر ١٢ ناونیشان و هەشت گومانلێکراوی بیانییان دەستگیرکرد.
هاوکات لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لە ناونیشانەکاندا، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان درێژەی هەیە.