16 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: "مكوڕیی توركیا به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بێت. واته ئه‌وه‌ی كه ئێمه سازش بكه‌ین له‌وباره‌یه‌وه جێگه‌ی باس نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی بۆسنه و هه‌رسك، میلۆراد دۆدیك دوای كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوانیان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانیان دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له میانی گوته‌كانیدا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له بۆسنه و هه‌رسك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه پشتیوانی بۆسنه و ههرسكیان كردووه و رایگه‌یاند: "٣٠ هه‌زار دۆز ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و بۆسنه و هه‌رسك و ئامانجه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "ئامانجمانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا قه‌باره‌ی بازرگانییمان بۆ یه‌ك ملیۆن دۆلار به‌رزبكه‌ینه‌وه".
- پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان توركیا و میسر و ئه‌وه‌ی چ جۆره پێشهاتێك ره‌نگه له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بێنه ئاراوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا مكوڕیی توركیا به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بێت. واته ئه‌وه‌ی كه ئێمه سازش بكه‌ین له‌وباره‌یه‌وه جێگه‌ی باس نییه. دوایینجار وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان روونكردنه‌وه‌ی جددیی و مكوڕانهی له‌وباره‌یه‌وه دا. جگه له‌وه‌ش، وه‌زاره‌تی به‌رگرییمان روونكردنه‌وه‌ی داوه. سه‌باره‌ت به میسر، من پێموانییه گه‌لی میسر له‌وباره‌یه‌وه دژایه‌تی ئێمه بكات. گه‌لی میسر دژایه‌تی ئێمه ناكات. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ئێستا ده‌هاوێژرێن له بنه‌ڕه‌تدا كاتیین، وه‌ك ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی كارێكی هه‌ڵه بن ده‌یانبینم. له‌پاڵ ئه‌مه‌دا، به دڵنیاییه‌وه پێشهاتێكی نوێ وه‌ك ده‌زانن دیسان سعوودیه‌ش لێره‌یه، رووداوی مانۆڕێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یۆنان جێگه‌ی باسه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌ئێستادا داواكاریی سعوودیه بۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار له توركیا، بوونی هه‌یه. ئه‌وه‌ش دوایین پێشهاته‌كان، واته كێ و كێ پێكه‌وه‌ن دیار نییه. توركیا رێگه به پێواژوویهك به بێ بوونی ئه‌و، له‌و ئاوانه‌دا نادات. توركیا له‌وێ بڕیاربه‌ده‌سته، هیوام وایه پێواژووه‌كه به‌بێ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم به‌ڕێبكه‌ین".