Ramal Mahmood
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
داواکاری گشتی بیوکچەکمەجەی شاری ئیستانبوڵ سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرە ئاگرکوژێنەوەکەی کە دوێنێ لە ناوچەی بیوکچەکمەجەی ئیستانبوڵ کەوتە خوارەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٧ کەس، لێکۆلینەوەکانی دەست پێکرد و لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بیوکچەکمەجە دوو داواکاری گشتی بۆ ئەم کارە راسپارد.
دوای رووداوەکە لەژێر چاودێری هەردوو داواکاری گشتیی پسپۆڕانی تایبەتمەند دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پسپۆڕان دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە راپۆرتی پێشەکی ئامادە دەکەن و پێشکەشی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بیوکچەکمەجەی دەکەن.
هەروەها لەرووی تەکنیکییەوە لێکۆڵینەوە لە پارچە شکاوەکانی فرۆکەکەش دەکرێت.