Yasemin Kalyoncuoğlu
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٨ ھەزار و ٩٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەمجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ٣١ ھەزار و ٨٩٦ کەس پۆزێتیڤ دەرچووە، ١٩٦ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری سەربە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا تایبەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٨ ھەزار و ٩٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەمجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ٣١ ھەزار و ٨٩٦ کەس پۆزێتیڤ دەرچووە، ١٩٦ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
لە تورکیا ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە پێنج ھەزار و ٨٠٠ کەس، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی چوار ھەزار و ١٠٠ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە ٤٢٧ ھەزار و ٢٤٢ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ شەش ھەزار و ١٢٨ نەخۆش تۆمارکراون. تاکە ھۆکاری پەیڕەوکردنی رێکاری سنووردارکردنی ھاتوچۆ بریتییە لە پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگە".