Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
عەنتاب- AA
لە ناوچەی ئیسڵاحییەوە کەلوپەل و ئۆتۆمبیلی سەربازیی رەوانەی ھەریەک لە شارۆچکەکانی ئۆغوزەلی و کارکامشی سەربە پارێزگای عەنتاب کرا، کە دەکەونە سەر سنووری سووریا.
لە لیوای ١٠٦ی تۆپخانەی ئیسڵاحییەوە، ترێلە بارھەڵگرەکان ١٠ تانک و یەک ناقیلەی زرێپۆشی سەبازی و ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆری سەربازییان بەرەو ھەریەک لە شارۆچکەکانی ئۆغوزەلی و کارکامشی سەربە پارێزگای عەنتاب کە دەکەونە سەر سنووری سووریا، گواستەوە.
ترێلەکان لە رێوشوێنێکی ئەمنیی زۆر تونددا رەوانەی ئەو دوو شارۆچکەیە کران و وەک پشتیوانیی سەربازیی بۆ یەکە سەربازییەکانی سەرسنووری سووریا نێردراون.