Sangar Hamad Azeez
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
دیاربەکر -AA
چەکدارانی پەکەکە لە شارۆچکەی چناری سەربە پارێزگای دیاربەکر بەهاوەن پەلاماری بەشە ناوخۆییەکی قوتابیانیان دا و خۆشبەختانە کوژراو و برینداری لێ نەکەوتەوە.
پەکەکە کە شەوی رابردوو لە دیاربەکر، هەوڵیدا بەهاوەن پەلاماری بینای ئاسایشی ناوچەکە بدات، چەند هاوەنێک بەر بەشە ناوخۆییەکی قوتابیان کەوت لە ناوچەکە کە نزیکەی ٦٠ قوتابی لە بیناکەدا بوون.
بەڵام خۆشبەختانە رووداوەکە هيچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قایمقامی چنار، ئیسماعیل شانسلی رایگەیاند کە کاتژمێر ١٢:٢٠ شەوی رابردوو، چەکدارانی پەکەکە چەند هاوەنێکیان ئاراستەی بینای ئاسایشی ناوچەکە کرد و هاوەنەکانیش بەر بینای ئاسایش و بەشە ناوخۆییەکی قوتابیان کەوت لە ناوچەکە، بەڵام خۆشبەختانە رووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
شانسلی ئەوەیشی راگەیاند کە دوای رووداوەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەران دەستیپێکرد.