Sangar Hamad Azeez
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2018
ئادیامان - AA
تیرۆریستێکی داواکراو بەناوی یوسوف تونج کە ناوە نهێنییەکەی "زولفیقار"بوو لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئادیامان دەستگیر کرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکان وەرگیراون، بە پشت بەستن بە وەرگرتنی زانیاری، تیمەکانی دژە تیرۆری سەر بە فەرماندەی جەندرمە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
راگەیەندرا کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێکدادان روویداوە و تیرۆریستێک بە کوژراوی و یەکێکی دیکەش بە زیندوویی دەستگیر کراوە، ئەمە لە کاتێکدابووە کە دوو تیرۆریستی دیکەش هەڵاتوون.
بە پێی زانیارییەکان ئەو تیرۆریستەی کە لە پێکدادانەکەدا کوژرا ناوی یوسوف تونج-ە کە ناوە نهێنییەکەی "زولفیقار"بوو لە لیستی داواکارانی تورکیایە.