Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ، ئه‌مریكا به‌م نزیكانه له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌هۆی دۆسیه‌ی قه‌شه ئه‌ندریو برۆنسنهوه به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی، بڕیارده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا كۆتاییهات، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌كه‌دا پۆمپیۆ له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌هۆی دۆسیه‌ی قه‌شه ئه‌ندریو برۆنسنهوه ئه‌مریكا به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی، پرسیار له پۆمپیۆ كرا و ناوبراو له‌وه‌ڵامدا گوتی، "به‌م نزیكانه ده‌گه‌ینه بڕیارێك. تێگه‌یشتنێك هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان به‌ڵام هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه. پێویسته له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆببمه‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاندبوو، پۆمپیۆ له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی، قه‌شه برۆ‌نسن، سووریا و بابه‌تی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی تاوتوێ كردووه.
ناوێرت راشیگه‌یاندبوو كه پۆمپیۆ خۆشحاڵیی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری ئازادكردنی قه‌شه برۆنسنهوه بۆ ئه‌ردۆغان نیشانداوه.
گوته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، پۆمپیۆ نیگه‌رانیی ئه‌مریكای له‌باره‌ی ونبوونی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچییه‌وه ده‌ربڕیوه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له‌وباره‌وه نیشانداوه.