Rewa Mahmut Hasan
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
دوای ئەوەی کە بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێكەوە ٤ کەسی نیشتەجێی گوندێک گیانیان لەدەست دا لە دیاربەکر، لەئێستادا لەناو گوندەکەدا پرسە بۆ قوربانیانی ئەو تەقینەوەیەی دەستی پەکەکە بەڕێوەدەچێت و بەپێی زانیارییەکانیش خاوەن پرسەکان رێگەیان نەداوە بەرپرسانی هەدەپە بچنە ناو پرسەی قوبانییەكان. ئەمە لەکاتێکدایە کە کەسێک لە بەشداربووانی پرسەکە ویستوویەتی پەیامی ئاشتی بگەیەنەێتە قەندیل بەڵام خاوەن پرسەکان رێگەیان پێنەداوە بەبیانووی ئەوەی کە پەکەکە و قەندیل ١٧ کەسی لەوان کوشتووە .
بە پێی زانیارییەکان کەسەکە ناوی مستەفا بووە و ویستوویەتی پەیامی ئاشتی بگەیەنێتە قەندیل بەڵام خاوەن پرسەکان لێی هاتوونەتە دەنگ و پێیان گووتووە کە قەندیل ١٧ کەسی لەوان کوشتووە و پێی دەڵێن: " باسی ئاشتی چی دەکەیت لەکاتێکدا ئەوان ١٧ کەسیان لە ئێمە کوشتووە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە کەسیک بەناوی ئەمروڵا یەشیل ـى تەمەن ١٩ ساڵ لەدوای تەقینەوەکەوە بێ سەروشوێنە و باوکیشی کەناوی مورات یەشیلە ئاماژە بەوە دەکات دوای ئەوەی دەنگی بۆمبی بیستووە تەلەفۆنی بۆ ناسیاوێکیان کردووە کە لە تەقینەوەکەدا گیانی لەدەست داوە.