Behçet Alkan,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
نه‌وشه‌هیر - AA
- ناوچه‌ی كاپادۆكیا كه له بواری گه‌شت و گوزاردا به "ئاڵتوونی ساڵ" له توركیا ناوده‌برێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ژاپۆن و رووسیادا "توركیا به ساڵی گه‌شتوگوزار"ی ساڵی 2019 راگه‌یاندراوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی رووی تێده‌كه‌ن روو له به‌رزبوونه‌وه بكات.

ناوچه‌كه كه له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا دوو ملیۆن و 279 هه‌زار و 460 گه‌شتیاری له‌خۆگرتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ساڵ ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن سێ ملیۆن تێپه‌ڕێنێت، باوه‌ڕیش وایه له ساڵی 2019دا ژماره‌یه‌كی زیاتر سه‌ردانی بكه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خاوه‌ن هۆتێل و شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی كاپادۆكیا (KAPTİD)، یه‌عقوب دینله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاره‌كه‌ی ژاپۆن و رووسیا له‌رووی كاری گه‌شتیاریه‌وه مایه‌ی دڵخۆشیه.
دینله‌ر باسی له‌وه‌شكرد كه له ساڵی 2011ه‌وه به‌هۆی ده‌ستپێكی شه‌ڕی سووریا گه‌شتیارانی ژاپۆن به رڕیژهیهكی به‌رچاو رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ دووباره سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.