Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه جارێكی دیكه بۆ ئێمه‌ی ده‌ری خست كه دژایه‌تیكردنی ئیسلام سنووری نییه. داوا له هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین له دژی دژایه‌تیكردنی ئیسلام و بیانییه‌كان، رادیكاڵی و ره‌گه‌زپه‌رستی بوه‌ستنه‌وه".
به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و نیوزله‌ندا ئۆكتای له میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ئۆكتای له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی دوێنێ كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ نیوزله‌ندا دوپاتكرده‌وه و گوتی: "وه‌ك توركیا كه ساڵانێكی دوور و درێژه قوربانی گه‌وره‌ی داوه به ده‌ستی تیرۆر و به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره تیرۆرێك وه‌ستاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نیوزله‌ندا ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوه‌دا ده‌ینێن".
ئۆكتای تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دژایه‌تیكردنی ئیسلام گه‌یشتۆته قۆناغێكی مه‌ترسیدار و گوتی: "به‌داخه‌وه ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه جارێكی دیكه بۆ ئێمه‌ی ده‌ری خست كه دژایه‌تیكردنی ئیسلام سنووری نییه. داوا له هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین له دژی دژایه‌تیكردنی ئیسلام و بیانییه‌كان، رادیكاڵی و ره‌گه‌زپه‌رستی بوه‌ستنه‌وه. گرتنه‌به‌ری رێكاری كاریگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئاریشهگهلێك كه له دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، زیاتر له‌وه‌ی كه له دۆخی ئه‌مڕۆماندا ناچاریی بێت، دۆخێكی ئێجگار چاره‌نووسسازی وه‌رگرتووه".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێده‌چێت تیرۆریستان دوو ساڵ بێ پلانیان بۆ ئه‌و هێرشه دانابێت و گوتی: "تیرۆریستان كه وادیاره دوو ساڵه پلانیان بۆ ئه‌و كرده دڕنده‌ییه داناوه. لایه‌نێكی دیكه‌ی خه‌مباری ئه‌و هێرشه كردنه ئامانجی به‌ڕێز سهركۆمار، گه‌لی تورك، وڵات و مێژووه‌كه‌مانه. سه‌ركۆمارمان كه بووه‌ته ده‌نگی هه‌موو ستهملێكراوانی جیهان به‌و هه‌سته‌ی كه ته‌نها خوا ده‌توانێت گیانی لێ وه‌ربگرێته‌وه كه هه‌ر ئه‌ویش پێی به‌خشیووه سه‌ركرده‌یه‌كه ته‌مه‌نی خۆی بۆ گه‌ل ته‌رخان كردووه و شه‌و و رۆژ كار ده‌كات. گه‌له‌كه‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده بوون دیسانه‌وه داكۆكی لێ ده‌كه‌ن و هه‌رگیز رێگه به‌و جۆره ئۆپه‌راسیۆنه قێزه‌ونانه ناده‌ن".