Muhammed Bilal Kenasari
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كه له میانی كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا-ئیسرائیل (ئایپاك)دا بۆ ساڵی ٢٠١٨، گوتارێكی پێشكه‌ش دەكرد، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا چاكنهكرێت، ئه‌مریكا هه‌رچی زووه له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه".
مایك پێنس له‌میانی ئایپاك ٢٠١٨‌دا كه به "گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كانی لایه‌نگری ئیسرائیل" ده‌ناسرێت له ئه‌مریكا و رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستیپێكرد، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
پێنس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه گێچه‌ڵه مه‌ترسیداره‌كان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانییه‌وه ناكرێت پشتگوێ بخرێت و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا چاك نه‌كرێت، ئه‌مریكا هه‌رچی زووه له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئه‌مریكا به‌ره‌نگاری هه‌ڵوێسته شه‌ڕانگێزه‌كانی ئێران له ناوچه‌كانی دیكه ده‌بێته‌وه" و رایگه‌یاند: "رێگه ناده‌ین شكستی داعش ببێته سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌مریكا".
پێنس رایگه‌یاند، تره‌مپ زیاتر له‌وه‌ی ئه‌نجامداوه كه به‌ڵێنیداوه و گوتی، "ئه‌مساڵ له‌مانگی ئایاردا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قودس ده‌كه‌ینه‌وه. بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بڕیارێك بوو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ناوی ئاشتییه‌وه ده‌ركراوه. راستییه‌كانمان به‌سه‌ر چیرۆكه‌كاندا هه‌ڵبژارد و راستییه‌كان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی، له‌وتارێكیدا بۆ به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه، تێڕوانینه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌باره‌ی ئیسرائیله‌وه هه‌ڵسه‌نگاند.
هالی گوتی: "له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زوو زوو شه‌ڕ به ئیسرائیل ده‌فرۆشرێت. ئه‌و وڵاتانه‌ی ئیسرائیلیان خۆشناوێت شه‌ڕی پێده‌فرۆشن. چونكه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نابینن. به‌ڵام ئه‌مه له‌گه‌ڵ من ناگونجێت. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆرێك له كاتی خۆی به كردنه ئامانجی وڵاتێكه‌وه ده‌باته‌سه‌ر. به‌ڵام ئێمه ئیدی ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ین".