Abdullah Shukur
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئانتۆنی بلینكن، سەردانی شوێنی تەقینەوەكەی گۆڕەپانی كزڵای لە شاری ئەنقەرە كرد.
بلینكن کە بە سەردانێكی رەسمی لە توركیایە، بەمەبەستی یادكردنەوەی ئەو كەسانەی كە لە تەقینەوەكەی شاری ئەنقەرە گیانیان لەدەستداوە لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرە جۆن باس و، نوێنەری سەربازیی باڵیۆزی ئەمریكا مارس ساسیڤیلی، سەردانی گۆڕەپانی كزڵای كرد.
بەرپرسانی ئەمریكا تاجە گوڵێنەیەكیان لە شوێنی تەقینەوەكە دانا.
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بلینكن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوشئۆغڵو، كۆببێتەوە.