Yıldız Nevin Kasım
03 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕێگەی ئەو بەرنامە ئابوورییەی پێداگرانە جێبەجێیان کردووە و ئەو ئیرادە سیاسییە بەهێزەی نیشانیانداوە، چاوەڕوانن دابەزینی ڕێژەی هەڵئاوسان لە نیوەی دووەمی ساڵدا بەخێرایی بەردەوام بێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، یڵماز هەڵسەنگاندنی بۆ داتاکانی ڕێژەی هەڵئاوسانی مانگی حوزەیران کرد کە لەلایەن دەستەی ئاماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە.
یڵماز باسی لەوە کرد کە قۆناغی دابەزینی ڕێژەی هەڵئاوسان دەستیپێکردووە و، نرخى پێوانهى بهكاربهر لە مانگی حوزەیراندا بە ڕێژەی سەدا ١،٦٤ زیادی کردووە کە ئەوەیش لە خوار چاوەڕوانییەکانی بازاڕەوەیە.
گوتیشی: "لەگەڵ هێواشبوونەوەی خێزایی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لەسەر ئاستی مانگ، ڕێژەکە لەسەر ئاستی ساڵ بە بەراورد بە مانگی پێشووتر ٣،٨ خاڵ کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ سەدا ٧١،٦٠".
جێگری سەرکۆماری تورکیا یڵماز ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ڕێگەی ئەو بەرنامە ئابوورییەی پێداگرانە جێبەجێیان کردووە و ئەو ئیرادە سیاسییە بەهێزەی نیشانیانداوە، چاوەڕوانن دابەزینی ڕێژەی هەڵئاوسان لە نیوەی دووەمی ساڵدا بەخێرایی بەردەوام بێت و، گوتی: "لە پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵئاوساندا کە بە چاکسازی بنیاتنەر پشتیوانی دەکەین، بەردەوام دەبین لە چاودێری کردنی گەشەسەندن، ڕەخساندنی هەلی کار و هەناردە".