Utku Şimşek
03 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە کە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کۆگاکانی تەقەمەنیان لە گوندەکانی دەرگەلێ و میسکا لە باکووری عێراق تەقاندەوە و، گوندی دەرگەلەیان بە تەواوی سووتاند.
لە ڕاگەیاندراوەکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە تیرۆریستان کە چوونەتە گوندەکانی باکووری عێراق، خەڵکەکەی وەک قەڵغانی بەکاردەهێنن و تەقە لە یەکەکانی سوپای تورکیا دەکەن، بۆ ئەوەی شوێنەکانیان دەرنەکەوێت و ئاشکرا نەبن دەستیان کردووە بە سووتاندنی دارستانەکان.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە تیرۆریستانی پەکەکە شوێن نەماوە بۆی هەڵبێن و هاتووە: "تیرۆریستانی پەکەکە ئێستاش کۆگاکانی تەقەمەنیان لە گوندەکانی دەرگەلێ و میسکا تەقاندەوە. تیرۆریستان کە گوێ بە ژیانی گوندنشینان نادەن کۆگاکانی تەقەمەنیان لە گوندەکەدا تەقاندەوە، گوندی دەرگەلەشیان بە تەواوی سووتاند. سوپای تورکیا بۆ ئەوەی زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان، ژینگە و سروشت نەگات بە وریاییەوە بەردەوامە لەسەر ئۆپەرراسیۆنەکان. تیرۆریستان هەرچییەک بکەن ڕزگاریان نابێت لەو کۆتاییەی چاوەڕوانیانە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دیمەنی سووتاندنی کۆگاکانی تەقەمەنی لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە لە گوندەکان بڵاوکراوەتەوە.