Orhan Onur Gemici
29 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا جەودەت یڵماز پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردار کاراگۆز و جێگرەکەی ئۆغوز ئەنیس پێرۆ.
پێشوازییەکەی جێگری سەرکۆماری تورکیا لە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو.
کاراگۆز ڕاپۆڕتی مافی کۆپی کردنی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵوی پێشکەش بە جێگری سەرکۆمار کرد و باس لە پێشنیازەکانی ناو راپۆرتەکە کرد کە ناوەڕۆکەکەی ڕێگریکردنە لە کێبرکێیەکی نادادپەروەرانە لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان و هەروەها کۆپی کردنی نایاسایی. جەختیش لەو هەواڵانە کرایەوە کە بە هەوڵێکی زۆری ڕۆژنامەنووسان ئامادە دەکرێت و بە بێ پێدانی هیچ برە پارەیەک و بە مەبەستی بازرگانی لە لایەن گوگڵ و مێتا بەکار دەهێندرێت.
%2FFTH_5248.jpg)
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو هەروەها باسی لە گرنگی دەرکردنی یاسای ڕێگریکردن لە کۆپیکردن بە ئاراستەی ڕۆژنامەوانی پرۆفشناڵ کرد و ڕایگەیاند، لە یەکێتیی ئەورووپا و هەروەها کەنەدا و ئوستڕاڵیا بۆ ڕێگریکردن لە ڕکابەرییەکی نادادپەروەرانە لە نێوان پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکاندا، یاسای پەیوەندیدار پەسەند کراون.
سەردار کاراگۆز ڕاشیگەیاند، بەو یاسا بەرکارانەی ئێستا ناتوانرێت پێشی کۆپی کردنی هەواڵ بگیرێت چونکە مافی کۆپی پارێزراو نییە و هەموو پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان و لەسەرووی هەموویانەوە ئاژانسی ئانادۆڵو ناتوانێت هیچ برە داهاتێکی لە کۆپی کردنی هەواڵەکانی دەست بکەوێت.
لە کۆتاییدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردار کاراگۆز داوای لە جێگری سەرکۆماری تورکیا جەودەت یڵماز کرد بۆ پشتگیری کردنی لە دەرکردنی یاسایەک بۆ ئەم مەبەستە کە هاوتەریب بێت لە لەگەڵ یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا.