Abdullah Shukur
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
سەرۆکی ئیسرائیل رئۆیڤین ریڤلین، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاسی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەرۆدغانی کرد بۆ گرنگیدانی بە چارەسەکردنی برینداران و گواستنەوەی تەرمی ئەو ھاوڵاتییە ئیسرائیلیانەی کە لە ھێرشەکەی شاری ئیستانبوڵ گیانیان لەدەستداوە.
ریڤلین ئیدانەی ھێرشەکانی شاری ئەنقەرە و ئیستانبوڵی کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەردۆغان کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری بەدەستکەوتوون، رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەردۆغان بە تەلەگرافێک سەرەخۆشی ئاراستەی ریڤلین کرد و لە بەرامبەردا ریڤلین ئەمڕۆ بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە کردووە.
سەرۆکی ئیسرائیل رئۆیڤین ریڤلین، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاسی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەرۆدغانی کرد بۆ گرنگیدانی بە چارەسەکردنی برینداران و گواستنەوەی تەرمی ئەو ھاوڵاتییە ئیسرائیلیانەی کە لە ھێرشەکەی شاری ئیستانبوڵ گیانیان لەدەستداوە.
لە بەرامبەردا ئەردۆغان سوپاسی خۆی بە ریڤلین راگەیاندووە.