Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
28 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2017
ئەلباب - AA
هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد و سوپای توركیا به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئەلباب له بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش و هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ی کە پێشتر له‌ترسی داعش ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شارۆچكه‌كه.
ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ وحاڵیان دڵخۆشن و سوپاسی سوپای سووریای ئازاد و سوپای توركیا ده‌كه‌ن كه له ده‌ستی داعش رزگاریان كردوون.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شارۆچكه‌كه خانووەکانیان نۆژه‌ن دەكەنه‌وه ، چونكه زۆرێكیان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد و سوپای توركیا به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه له بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش و خه‌ڵكی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه به وریاییه‌وه بچنه‌وه نێو ماڵه‌كانیان چونکە ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆمبڕێژكرابن.
جه‌واد ئه‌بو سامرا، كه باوكی هه‌شت منداڵه، باسی له دڵخۆشی خۆی كرد به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی كه به‌هۆی سته‌می داعشه‌وه شارۆچکەکەیان جێهێشبوو، گوتی: "ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن به ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و فرۆكه جه‌نگییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرد. له‌ڕاستیدا داعش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی هێنایه ئێره، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش بۆردومانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆمان له ژێرزه‌میندا حه‌شاردابوو رزگارمان بوو".
هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی دیكه به‌ناوی فادی ره‌حمان، كه دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئه‌لبابه، باسی له‌وه كرد كه ریكخراوی تیرۆریستیی داعش به هاوه‌ن دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان ده‌كرد كه نه‌یانده‌ویست په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانیه‌وه بكه‌ن.
فادی ره‌حمان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هێشتا ته‌رم له‌ژێر ئه‌و بینایانەدا ماون كه به‌هۆی بۆردومانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه رووخاون، له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش رێگه‌ی نه‌ده‌دا ده‌ریانبهێنن.