Sangar Hamad Azeez
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
دیاربەکر - AA
دادگا بێتاوانی پەرلەمانتاری ئاگری لەسەر لیستی هەدەپە، لەیلا زانای سەلماند کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار، دادگایی کرا.
دادگای سێیەمی سزا قورسەکانی دیاربەکر، بە ئامادەبوونی پارێزەری لەیلا زانا، دادگایی ناوبراوی کرد کە لە دانیشتنی پێشوو بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار سکاڵای لە دژ بەرزکرابوویەوە و تیایدا داوا کرابوو ١٥ ساڵ زیندانی بکرێت.
دادگاش بە هۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەک لەسەر کەیسەکە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، بڕیاری بێتاوانی لەیلا زانای دا.