Mehmet Arif Altunkaynak,Halil İbrahim Sincar,123
18 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2019
ماردین - AA
پارێزگای ماردین بڕیاریدا به دانانی قایمقایمی نسێبین، مه‌همه‌ت باڵكچیڵار له جێگای سه‌رۆكی شاره‌وانی نسێبین، سه‌میره نه‌رگیز كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه و له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆردا ده‌ستگیركراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا سه‌رۆكی شاره‌وانی نسێبین سه‌میره نه‌رگیز-ی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه كه له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ماردین له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتر دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی دا.
لای خۆیه‌وه پارێزگای ماردین بڕیاریدا به دانانی قایمقایمی نسێبین، مه‌همه‌ت باڵكچیڵار له جێگای سه‌رۆكی شاره‌وانی نسێبین سه‌میره نه‌رگیز.
له میانی بهردامیی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌دا تیمه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پشكنین له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیدا.