Mohammed Baqi Hussein
02 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2016
ماردین
لەكاتێكدا كە ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە پەكەكە لە شارۆچكەی نسێبینی سەربە پارێزگای ماردین بەردەوامە، رێوشوێنە ئەمنییەكانی 12 سەربازگەی سنووری لە سنوورەكانی توركیا - سووریا بۆ بەرزترین ئاست بەرزكراونەتەوە.
ئۆپەراسیۆنەكانی نسێبین لە 14ی ئاداری رابردووەوە دەستی پێكرد و تا ئێستا بەردەوامە.
هاوكات رێوشوێنی ئەمنیی 12 سەربازگەی سنووری بۆ بەرزترین ئاست بەرزكراونەتەوە و هێڵی سنووری توركیا - سووریا بەدرێژایی 24 سەعات پارێزگاریی لێدەكرێت.
هێڵی سنوورەكە بەڕۆژ بە كامێرای گەرمی (thermal)، شەوانیش بە كامێرای تایبەت بە شەو چاودێری دەكرێت و بەهۆی بوونی مەترسیشەوە بەردەوام نیشانشكێنەكان چاودێری دەكەن.
هەروەها تانك و زرێپۆشەكان بەردەوام لەئامادەباشیدان لەهێڵەكەدا.
هاوكات كارەكانی دیواركردنی سنوورەكە بەمەبەستی رێگریكردن لە هاتوچۆی نایاسایی بەردەوامە.
دانانی بەربەستی كۆنكرێتیش لەسنوورەكەدا درێژەی هەیە.
هەریەكێك لەو بەربەستە كۆنكرێتییانە كێشی نۆ تۆن دەبێت و سێ مەتر و 60 سانتیمەتر بەرزە و 30 سانتیمەتریش ئەستوورە.