Hemn Osman
21 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
قەدەغە كردنی هاتوچۆ لە شارۆچكەی نسێبینی سەربە پارێزگای ماردین، كە لە چوار گەڕەكی شارۆچكەكەدا جێبەجێ دەكرا، بڕیار درا كە سەرتاسەری شارۆچكەكە بگرێتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا كە لەلایەن قایمقامیەتی نسێبینەوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە، "بەهۆی زیاد بوونی رووداوەكانەوە و لەپێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان، دووبارە رێكخستنەوەی دۆخی ئەمنی و گەڕانەوە ئارامی، لە ناوچەكانی عەبدولقادرپاشا، فرات، دیجلە و یەنی شەهر قەدەغە كردنی هاتوچۆ راگەیەنرا بوو".
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە لە 21ی ئەم مانگە و لە سەعات 10ی سەرلەبەیانیەوە، قەدەغە كردنی هاتوچۆ لە ناوچەكانی یەنی توران، یەشیلكەنت، مۆر یەعقوب، زەینەلعابدین، كشڵا، هەشتی مارت، گرناواز، دەڤریم، سەڵاحەددین ئەیوبی، ئیپەك یۆڵو و بارش رادەگەیەندرێت تا دووەم راگەیاندن جێبەجێ دەكرێت.