Mehmet Şah Yılmaz
29 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌رۆكی پارتی خزمه‌تكاری گه‌ل له ئۆكراینا، ده‌یڤد ئاراخامیا رایگه‌یاند: "ده‌كرێت راوێژهكان له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ئه‌نجام بدرێن. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه واژووه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌توانن گره‌نتیی ئه‌منیی بده‌نه ئێمه. ئیتر هه‌ر شتێك پێویست بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشمان...پێشنیازی ئێمه به‌وشێوه‌یه‌یه. وه‌ك گره‌نتیكار، وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، چین و رووسیا له‌وێش هه‌ن، به‌جیا باسیان ده‌كه‌م. ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، توركیا كه ئێستا لێره‌ین، ئه‌ڵمانیا كه‌نه‌دا پۆڵه‌ندا و ئیسرائیل".
شاندی دانوستانكاری ئۆكراینا دوای كۆبوونه‌وه‌ی دانوستان له ئۆفیسی دۆڵمه‌باخچه‌ی كاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
ده‌یڤد ئاراخامیا رایگه‌یاند: "ده‌كرێت راوێژهكان له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ئه‌نجام بدرێن. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه واژووه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌توانن گره‌نتیی ئه‌منیی بده‌نه ئێمه. ئیتر هه‌ر شتێك پێویست بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشمان...پێشنیازی ئێمه به‌وشێوه‌یه‌یه. وه‌ك گره‌نتیكار، وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، چین و رووسیا له‌وێش هه‌ن، به‌جیا باسیان ده‌كه‌م. ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، توركیا كه ئێستا لێره‌ین، ئه‌ڵمانیا كه‌نه‌دا پۆڵه‌ندا و ئیسرائیل. ئێمه ئه‌مانه‌وێت ئه‌م رێككه‌وتنه كراوه بێت، ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیكه‌ش هه‌بوون ویستیان به‌شداربن، بتوانن به‌شداریی تێدا بكه‌ن".
ئاراخامیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی لوهانسك و دۆنباس له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا له‌ژێر داگیركارییدان و كاره‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕووی گره‌نتییه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌رێنی ژماره‌یه‌ك وڵاتیان وه‌رگرتووه و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌ربڕی كه له‌لایه‌ن گرهنتیكارهكانهوه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا ئاسایشی داهاتووی ئۆكراینا گره‌نتی بكرێت.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانیاریی نادرووست بڵاوده‌كرێته‌وه و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی دۆكیومێنتێك كه سوودی هه‌بێت په‌سه‌ند بكرێت، پێویسته هیچ فشارێكی سه‌ربازیی له‌سه‌ر خاكی ئۆكراینا نه‌بێت، هه‌ڵوێستی ئێمه له‌وباره‌یه‌وه نه‌گۆڕه. ئه‌گه‌ر وڵاتانی گره‌نتیكار ئه‌مه واژوو بكه‌ن و سه‌ربازانی رووسیا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان بكشێنه‌وه، ده‌كرێت پێواژوویه‌كی له‌وجۆره په‌یڕه‌و بكرێت".
سه‌رۆكی پارتی خزمه‌تكاری گه‌ل باسی له‌وه‌ش كرد هیوایان وایه جیاوازییه گه‌وره‌كان نه‌هێڵن و لووتكه‌یه‌ك سازبكرێت كه تێیدا سه‌رۆكه‌كانی هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئۆكراینا به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
هاوكات ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری ئۆكراینا، ئه‌لێكسانده‌ر چاڵی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌وڵێك هه‌یه به ئاڕاسته‌ی پشتیوانییكردن له ئه‌ندامێتیی ئۆكراینا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ره‌تبكرێته‌وه و رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه رێككه‌وتن و گرهنتیكاریی ئه‌منیی، مه‌حاڵه كاتێك جه‌نگ هه‌بێت. لێره‌دا بابه‌ته‌كه بریتییه له دهستهبهركردنهوهی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا و ئاسایشه‌كه‌ی. داواكاریی سه‌ره‌كی ئێمه بریتییه له‌مه بۆ رێككه‌وتن. پێویسته ئه‌مانه زۆر به‌ڕوونی له‌ڕووی یاساییه‌وه پابه‌ندیی گره‌نتی ئه‌منیی هه‌بێت پێیانه‌وه و ده‌بێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی هاوشێوه‌ی مادده‌ی پێنجه‌می رێككه‌وتننامه‌ی ناتۆ بێت. سیستمێكی له‌م جۆره پێویسته پارێزگاریی له ئۆكراینا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازیی بكات ئه‌گه‌ر په‌لامارێكی له‌وجۆره روویدا، مافی ئه‌وه‌مان هه‌بێت له ماوه‌ی سێ رۆژدا راوێژ ئه‌نجام بده‌ین و ئه‌گه‌ر هات و راوێژهكان شكستیان هێنا، پێویست بێت وڵاتانی گره‌نتیكار هاوكاریی سەرهبازیی ئێمه بكه‌ن له حاڵه‌تی بوونی مادده‌یه‌كی له‌وجۆره‌دا. پێویسته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش ئۆكراینا له سیناریۆیه‌كی له‌وشێوه‌یه‌دا هه‌رچی پێویست بێت، بكرێت".
ئه‌لێكسانده‌ر چاڵی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه باسین له مه‌رجه‌كانیان كه ده‌ستبه‌رداریان نابن كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا راوێژهكان له‌گه‌ڵ رووسیا درێژه‌یان ده‌بێت هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی راوێژهكان له‌گه‌ڵ وڵاتانی گره‌نتیكار به‌رده‌وام ده‌بن و هیواشی خواست له‌و ماوه‌یه‌دا وڵاتانی گره‌نتیكار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی فره‌لایه‌نه بانگێشت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا، میخایل پۆدۆڵیاك له‌باره‌ی دانوستانه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شێوازی جێبه‌جێكردن گرنگییه‌كه‌ی ئێجگار زۆری هه‌یه و ده‌وڵه‌تی ئۆكراینا به‌راورد به رووسیا شێوازی كاركردنی جیاوازه.
میخایل پۆدۆڵیاك باسی له‌وه‌ش كرد كه له حاڵه‌تی بوونی گره‌نتی ئه‌منییدا، كه‌شێكی زۆر جیاوازی ئه‌منیی درووست ده‌بێت و رایگه‌یاند:
"به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته له‌وباره‌یه‌وه ریفراندۆمێك ئه‌نجام بدرێت، خه‌ڵكی ئۆكراینا له وڵاته‌كه گوزارشت له بۆچوونی خۆیان ده‌كه‌ن، دواتر پێویستی به ره‌زامه‌ندیی سه‌رجه‌م وڵاتانی گره‌نتیكار و په‌رله‌مانی ئۆكراینایه. سه‌باره‌ت به كرێمیا، پێویسته له مادده‌یه‌كی جیادا باسی لێوه‌بكرێت و له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیدا بڕیار له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌و ناوچانه بدرێت. پێویسته مادده‌یه‌ك هه‌بێت له رێككه‌وتنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ١٥ ساڵدا له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینادا، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كرێمیا، هێزی سه‌ربازیی به‌كارناهێنرێت".