Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
دانیشتوانی توركیا له ساڵی 2016 یەک ملیۆن و 73 هه‌زار و 818 كه‌سی زیادكردووه و گه‌یشتووه‌ته 79 ملیۆن و 814 هه‌زار و 871 كه‌س.
دەزگای ئاماری توركیا زانیاری لەبارەی سه‌رژمێری ساڵی 2016 وڵات بڵاوكرده‌وه.
به‌وپێیه ژماره‌ی دانیشتوانی توركیا كه له ساڵی 2015، 78 ملیۆن و 471 هه‌زار و 53 كه‌س بوو، له 2016 یەک ملیۆن و 73 هه‌زار و 818 كه‌سی زیادكردووه و گه‌یشتووه‌ته 79 ملیۆن و 814 هه‌زار و 871 كه‌س.
به‌پێی داتاكانی ده‌زگاكه، رێژه‌ی نێرینه سه‌دا 50.2ی دانیشتوانه و ده‌كاته 40 ملیۆن و 43 هه‌زار و 650 كه و رێژه‌ی مێینه‌ش سه‌دا 49.8ه و ده‌كاته 39 ملیۆن و 771 هه‌زار و 221 كه‌س.
خێرایی گه‌شه‌سه‌ندن كه له ساڵی 2015، 13.4 بووە و له 2016 بۆ 13.5 به‌رزبووه‌ته‌وه.
رێژه‌ی دانیشتوانی نیشته‌جێی شار و شارۆچكه‌كان كه له 2015 سه‌دا 92.1ی كۆی دانیشتوانی توركیا بوو، له 2016 بۆ سه‌دا 92.3 به‌رزبووه‌ته‌وه.
رێژه‌ی دانیشتوانی نیشته‌جێی شارەدێ و گونده‌كانیش بریتییه له سه‌دا 7.7.