Mohammed Baqi Hussein
22 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
ئه‌نقه‌ره
به‌پێی داتاكانی كۆتایی ساڵی ٢٠١٥، ژماره‌ی منداڵانی توركیا بریتییه له ٢٢ ملیۆن و ٨٧٠ هه‌زار و ٦٨٣ و به‌وپێیه منداڵان رێژه‌ی سه‌دا ٢٩ی دانیشتوانی توركیا پێكدەهێنن.
ده‌زگای سه‌رژمێریی توركیا داتاكانی خۆی له‌باره‌ی ژماره‌ی منداڵانه‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٥ بڵاو كرده‌وه.
بهوپێیە ژماره‌ی دانیشتوانی توركیا له كۆتایی ٢٠١٥دا گه‌یشتۆته ٧٨ ملیۆن و ٧٤١ هه‌زار و ٥٣ کەس، كه ٢٢ ملیۆن و ٨٧٠ هه‌زار و ٦٨٣یان منداڵن. به‌پێی پۆلێنی ته‌مه‌ن لای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مرۆڤ تا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی به منداڵ هه‌ژمارده‌كرێت و بهوپێییه، له ساڵی ١٩٣٥دا منداڵان رێژه‌ی سه‌دا ٤٥ی دانیشتوانیان پێكهێناوه، به‌ڵام له ٢٠١٥ رێژه‌ی سه‌دا ٢٩ پێكدەهێنن.
پارێزگای ئورفا خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی منداڵه له نێو پارێزگاكانی توركیا کە ده‌گاته سه‌دا ٤٧،٤ی دانیشتوانه‌كه‌ی. دوای ئورفا پارێزگای شرنەخ دێت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٤٧،١ و دواتریش پارێزگای ئاگری به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٤٥.
هاوكات دێرسم خاوه‌نی نزمترین رێژه‌ی منداڵه كه بریتییه له ته‌نها سه‌دا ١٧،٥ی دانیشتوانه‌كه‌ی و دوای ئه‌ویش ئه‌دیرنه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١٩ و دواتریش كڕكلارهلی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١٩،٥.