Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
داواکاری گشتی باکرکۆی لە ئیستانبوڵ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن بۆ رێکخراوی تیرۆرستی سکاڵانامەکی لە دژی هەریەک لە هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و پەرلەمانتاری هەدەپە سری سرەیا ئۆندەر بەرزکردەوە و تێیدا داوای سزادانی پێنج ساڵ زیندانی بۆ ناوبراوان کرد.
داواکاری گشتی باکرکۆی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن بۆ رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لە کۆبوونەوەی جەماوەری هەدەپە لە ١٧ی ئاداری ٢٠١٣ سکاڵانامەیەکی لە دژی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش بەرزکردەوە.
بە هەمان شێوەش بەهۆی نوسینی بابەتێک لە رۆژنامەیەکی فەرمی دەربارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی، کە تێیدا پڕوپاگەندەی بۆ رێکخراوی تیرۆريستی کردبوو سکاڵانامەیەکی لە دژی پەرلەمانتاری هەدەپە سری سرەیا ئۆندەر بەرزکردەوە.
بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن بۆ رێکخراوی تیرۆريستی ، داواکاری گشتی داوای سالێک تا پێنج ساڵ زیندانی بۆ ناوبراون کردووە.