Hemın Othman Mohammed
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی له ساكاریا، بڕیاردرا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی هاكان شكور، په‌رله‌مانتاری پێشوو و یاریزانی تۆپی پێی توركیا و باوكی سهلمهت شكوردا بگیرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ساكاریا، به‌ڵگه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه‌وا هاكان شكورو باوكی سهلمهت شكور پشتیوانی داراییان بۆ رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی ده‌سته‌به‌ركردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دادگا سزا و سوڵحی ئێشكگر كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له دۆسیه‌كه كردووه، بڕیاریداوه ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی هاكان شكور و سهلمهت شكوری باوكی‌دا بگیرێت.
دوێنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ساكاریاوه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ هاكان شكور و سهلمهت شكوری باوكی ده‌ركرا.