Mazın Asad
14 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لەبارەی تەقینەوەکەی ئەنقەرە رایگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ، سەرچاوەی ئەم ھێرشە ناپاکە دیاری کراوە. لە ماوەیەکی کورتدا بکەر و ھێزەکانی پشتی دەردەکەوێت".
"ئامانجی ئەم ھێرشە تیرۆریستیانە گشت گەلەکەمانە"
داودئۆغڵو گوتی: "ئامانجی ئەم ھێرشە تیرۆریستیانە گشت گەلەکەمانە. ئەوانەی ھێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن گەورەترین دڕندە و بەڕبەڕ و ناپاکی جیھانن. ئەوانە مرۆڤ نین کە ئەو ھێرشەیان بۆ سەر ئەو کەسانە ئەنجام داوە کە سواری پاس دەبن و بۆ ئەوەی بچنە ماڵەوە و لە وێستگەکان چاوەڕێی پاسیان دەکەن. ئەوان گەورەترین دڕاندایەتیان کرد. ئەم دڕندانە کە ئامانجیان گەلە ھەرگیز ناگەنە مەرامەکانیان".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "سەرداوەکان بەتایبەتی پەکەکە نیشان دەدات و ھەندێک شتیش دەرکەوتووە بەڵام تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت ئینجا لەوبارەیەوە قسە دەکەم".
داودئۆغڵو لە درێژەدا ھەروەھا گوتی: "لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ یەکەکانی ئاسایش، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و یەکەکانی دیکەی ئاسایش، سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێ بەشێوەیەکی ئاشکرا فەرمانەکەمان نوێ کردەوە کە تا پاککردنەوەی ھەموو بستێکی خاکی تورکیا، ھەموو شارۆچکەیەک، ھەموو شار و چیاکان، بەردەوام دەبین لەسەر ئەم بەرەنگاربوونەوەیە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "ھەموو جارێک، پاش ھێرشە تیرۆریستییەکان بانگەوازمان کردووە بۆ ھەڵوێستێکی ھاوبەش بەڵام بەداخەوە ھیچ کات وەکو پێویست وەڵامی ئەو بانگەوازانە نەدراونەتەوە. ئومێدەوارین ئەمجارە ھەموو پارتەکان ھەڵوێستێکی ھاوبەش بۆ نەفرەت لە تیرۆر نیشان بدەن".
داودئۆغڵو لە کۆتاییدا گوتیشی: "ئەو ھێرشە تیرۆریستییە، کردەیەکە دژ بەو چالاکییە زۆر سەرکەوتوو و رەوایەی کە بەتایبەتی لە ٢٣ی تەمووزەوە لە تورکیا دژی پەکەکە، داعش و DHKP-C بەڕێوە دەچێت".
سهرۆكوهزیرانی توركیا گوتیشی: "تا ئێستا 11 كهس دهستگیر كراون. ههموویان ئاماژه بۆ یهك تۆڕ و شهبهكه دهكهن. له كاتێكدا ئێستا زانیارییهكانی بهردهستمان بڵاو دهكهینهوه، زۆر ههستیارانه ههڵسوكهوت دهكهین. شهبهكهیهكی تاوان و تیرۆر له ئارادایه و پێویسته كاریان لهسهر بكهین و ئاشكرایان بكهین".