Muhammed Baqi
18 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی ئه‌نقه‌ره، له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
داودئۆغڵو گوتی:"په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازی و سڤیلی كرده ئامانج. جارێكی‌تر سه‌ره‌خۆشی له هێزه چه‌كداره‌كانمان ده‌كه‌ین. له‌ئێستادا بابەتی ئه‌نجامده‌ران(ی تاوانەکە) به‌ته‌واوی روون بووته‌وه. به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه كه په‌لاماره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له‌ناوخۆدا و ئه‌ندامێكی یه‌په‌گه كه له سوریاوه دزه‌ی كردووته ناو توركیا ئه‌نجامدراوه."
داودئۆغڵو له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ناسنامه‌ی هێرشبەرەکەی ئاشكرا كرد و گوتی (ساڵح نه‌جار) ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌دایكبووی 1992ی شاری عاموودای باكووری سوریایه ودەرکەوتووە راسته‌خۆ په‌یوه‌ندیی به یه‌په‌گه‌وه هەبووە.
سەرۆکوەزیران هەروەها گوتی:"له‌ئه‌نجامی كاره‌كانی ئاسایش و ههواڵگریماندا 9 كه‌س ده‌ستگیركراون. لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و قووڵتردهبێـتهوه. یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌وانه‌ی له هه‌ر قۆناغێكی ئه‌م په‌لاماره‌دا به‌شداربوون، ده‌ستگیر ده‌كرێن و راده‌ستی دادپه‌روه‌ری ده‌كرێن. ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هه‌موومان ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌م وڵاته بپارێزین و به‌ره‌نگاری سه‌ختییه‌كان ببینه‌وه. بانگه‌وازی دووه‌مم ئه‌وه‌یه، پارته سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌موو پێكه‌وه شان به‌شانی یه‌كتر دژی تیرۆر بوه‌ستینه‌وه، جا سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رچی بێت و دارده‌ستی هه‌ر كه‌سێك بێت."
داودئۆغڵو رایگه‌یاند، جێگەی دەستخۆشییە کە پەرلەمان لە کارەکانی بەردەوام بوو، هه‌رچه‌نده ته‌قینه‌وه‌كه له شوێنێكی زۆر نزیك له په‌رله‌مان رووی‌دابوو.
لە درێژه‌ی وته‌كانیدا داودئۆغڵو گوتی:"دوای ئه‌و په‌لاماره جارێكی‌تر لێره‌وه روو ده‌كه‌مه ئه‌و رێكخراوانه‌ی، كه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی دیموكراسی، یه‌په‌گه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ بانگهێشت ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن قاعیده ناتوانێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئاماده بێت، داعش ناتوانێت ئاماده بێت، یه‌په‌گه‌ش ناتوانێت له‌سه‌ر ئه‌و مێزه دابنیشێت. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مێزه داده‌نیشێت، وه‌ك چۆن دوێنێ نوێنه‌ری سوریا ئاماژه‌ی پێدا، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ رژێم و خوێنڕێژان دابنیشێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه. ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌خۆ یارمه‌تیی رێكخراوێك ده‌ده‌ن كه دوژمنی توركیایه، مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی ناسنامه‌ی (دۆستی توركیا)یان لەسەرە. ناكرێت چاوپۆشی له رێكخراوێك بكرێت كه له پایته‌خته‌كه‌ماندا هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر هاووڵاتیانمان."