Mohammed Baqi Hussein
25 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2016
كۆنیا - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "لە ھیچ شوێنێکی جیھان لە ھیچ وڵاتێکی دیموکراتی پرسە بۆ دڕندەیەک دانانرێت کە کاری تیرۆریستی ئەنجام دابێت. ھاوکات پەرلەمانتارانی ئەو ناوچەیەش بۆ ئەو پرسەیە ناچن. ئەمە نموونەی نییە. کەس ناتوانێت ئەمە بە راست و یاسایی نیشان بدات".
له‌باره‌ی مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی حه‌سانه‌ی سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌وه پرسیار ئاراسته‌ی داودئۆغڵو كرا و له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، حه‌سانه بۆ ئه‌وه دانراوه هیچ فشارێك له‌سه‌ر سیاسه‌ت دروست نه‌بیت.
داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاتێك په‌رله‌مانتارێك له په‌رله‌مان قسه ده‌كات، پێویسته هه‌ست به هیچ فشارێك نه‌كات و بۆچوونی خۆی راگه‌یه‌نێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س فشاری لێبكات.
داودئۆغڵو گوتی: "ئه‌گه‌ر تاوانێك ئه‌نجامدرابێت و تاوانه‌كه گه‌یشتبێته هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆرستی و هاندان بۆ تیرۆر، هیچ كه‌س ناتوانێك خۆی له‌پشت قه‌ڵغانی حهسانهدا بشارێته‌وه و تاوانه‌كه‌ی په‌رده‌پۆش بكات. هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له هه‌ر پارتێك بێت، رێگه‌ری لێبگیرێت بۆچوونی خۆی رابگه‌یه‌نیت، ئێمه پاڵپشتیی ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆچوونێكی هه‌یه با رایگه‌یه‌نێت، په‌رله‌مان شوێنێكه هه‌موو بابه‌تێكی تێدا تاوتوێ بكرێت به‌ناوی گه‌له‌وه. ئه‌وه‌ش حه‌سانه‌یه. به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌ركه‌سێك هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان بكات، به‌شداری له بۆنه‌یه‌كی وه‌ك پرسه‌ی تیرۆریستێكی دڕنده‌دا بكات كه 28 كه‌سی كوشتووه و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كانیان به‌جۆرێك بوون نه‌توانراوه پیشانی كه‌سوكاریان بدرێت، ئه‌وه لایه‌نێكی نییه حه‌سانه بیگرێته‌وه. هیچ كه‌س ناتوانێت په‌نا بۆ قه‌ڵغانی حه‌سانه ببات و تاوان ئه‌نجام بدات. هیچ كه‌س ناتوانێت كارێك ئه‌نجام بدات بۆ شه‌رعیه‌تدان به كاری تیرۆریستان."
داودئۆغڵو جه‌ختی كرده‌وه كه توركیا ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیی یاساییه و رێكاری یاسایی ئه‌و بابه‌ته ده‌گرێته‌به‌ر.
داودئۆغڵو گوتی: "لە ھیچ شوێنێکی جیھان لە ھیچ وڵاتێکی دیموکراتی پرسە بۆ دڕندەیەک دانانرێت کە کاری تیرۆریستی ئەنجام دابێت. ھاوکات پەرلەمانتارانی ئەو ناوچەیەش بۆ ئەو پرسەیە ناچن. ئەمە نموونەی نییە. کەس ناتوانێت ئەمە بە راست و یاسایی نیشان بدات. "
- بڕیاری ئاگربه‌ست تایبەت بە سووریا
داودئۆغڵو رایگه‌یاند كه پشتگیری له ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن له سووریا و گوتی: "پشتگیری هه‌موو جۆره ئاگربه‌ستێك ده‌كه‌ین كه ئه‌م دۆخه‌ی گیانی برا سورییهكانمان ده‌كاته ئامانج راده‌گرێت و ئارامی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".