Mohammed Baqi Hussein
25 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2016
په‌رله‌مانی توركیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی تاها ئۆزهان كۆبووه‌وه، زانیاری له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا خسته‌ڕوو.
چاوش‌ئۆغڵو له قسه‌كانیدا باسی له كێشه‌كانی عێراق كرد و رایگه‌یاند وه‌كو توركیا هه‌م مه‌شقیان به پێشمه‌رگه كردووه، هه‌م له كه‌مپی به‌عشیقه مه‌شقیان به كورد، عه‌ره‌ب، مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به مه‌شق بێت كردووه و له‌هه‌ردوو كه‌مپه‌كه‌دا بە گشتی مه‌شقیان به نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 500 كه‌س كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عێراق كێشه‌ی داراییه و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته عێراق به‌وشێوه‌یه به بێچاره‌یی نه‌هێڵرێته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزێته‌وه.