Aydın Arik
26 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2023
دیاربەکر - AA
دایکانی دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ چیا بەردەوامن لە گردبوونەوە لە بەردەم بارەگای لقی دیاربەکری هەدەپە بۆ شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان.
هەزار و ٣٠١ رۆژە گردبوونەوەی دایکان لە دیاربەکر بەردەوامە کە لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە دەستیان پێ کردووە بۆ شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان و هەدەپەیش بە بەرپرسیار دەزانن لە رفاندنی جگەرگۆشەکانیاندا.
ئەسمەر کۆچ کە بەمەبەستی شادبوونەوە بە زوبەیدەی کچی بەشداری لە گردبوونەوەکەدا کردووە، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە ئێشکگرتن تا ئەو کاتەی بە کچەکەی شاد دەبێتەوە.
بە ئاماژەدان بەوەی کە کچەکەی بە رێژەی لەسەدا ٤٠ کێشەی بیستنی هەیە، کۆچ گوتی: "١٠ ساڵە ئازاری دووریی کچەکەم دەچێژم. داوای کچەکەم دەکەمەوە. دەمەوێت پێمی بدەنەوە. کچەکەم لە هەدەپە دەوێتەوە".
کۆچ هەروەها بانگەوازی کچەکەی کرد کە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکاتەوە.
دایکە رەحیمە تاشچی-ش بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە بۆ شادبوونەوە بە کوڕەکەی کە ناوی فاروق-ە لە مانگی رەمەزانیشدا بەردەوام دەبێت لە گردبوونەوە.
تاشچی هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە دەیەوێت لە جەژنی رەمەزاندا بە رۆڵەکەی شاد بێتەوە و جەژنەکەی بۆ ببێت بە دوو جەژن.