Ömer Yasin Ergin
30 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2023
دیاربەکر - AA
دایکانی دیاربەکر بەهۆی ڕفاندنی منداڵەکانیان بۆ چیا، بەردەوامن لە گردبوونەوە لە بەردەم بارەگای لقی دیاربەکری هەدەپە.
هەزار و ٤٥٨ رۆژە گردبوونەوەی دایکان لە دیاربەکر بەردەوامە کە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە دەستیان پێکردووە بۆ شادبوونەوە بە ڕۆڵەکانیان و هەدەپەش بە بەرپرسیار دەزانن لە رفاندنی منداڵەکانیاندا.

دایکە ئایتەن ئەلهامان کە بە ناوی دایکانی دیاربەکروە قسەی کرد، گوتی: "هەتا بە منداڵەکەم شاد نەبمەوە بەردەوام دەبم لە گردبوونەوە".
ئاماژەی بەوەشدا کە ٤٥ خێزان تا ئێستا بە منداڵەکانیان شاد بوونەتەوە و گوتیشی: "پشتیوان بە خوا هەموومان بە منداڵەکانمان شاد دەبینەوە. بانگی منداڵەکانمان دەکەم. وەرنەوە و ئەوێ شوێنی چارەسەر نییە. وەرن خۆتان ڕادەست بکەن. مەبنە خۆراکی گورگ و باڵندە کێوییەکان. هەدەپە تەنیا منداڵەکانمان فریو دەدات. لە پەرلەمان باسی مافی ژن دەکەن، کوا مافی ژنان؟ ئەگەر دایکان مافیان هەبێت، ئەوە منداڵەکانمان دەوێ. منداڵەکەنمان بدەنەوە ئیتر دەڵێن بەسە".
دایکە ئایشەگوڵ بیچەر کە لە سایەی مانگرتنەکەیەوە بە منداڵەکەی شاد ببوویەوە، داوای پشتیوانی لە رای گشتی دەکات.
ئەو بەو ئاواتەی کە هەموو دایکان بە منداڵانیان شاد ببنەوە، گوتی: "لە ٣ی ئەیلوولدا بانگهێشتی هەموو تورکیا دەکەین بێنە ئێرە. وەرن هەموومان بەیەکەوە بە تیرۆر بڵێن 'نا'. نەهێڵین تیرۆر بەسەرماندا تێپەڕێ. حەسرەتی گەیشتن بە منداڵەکانیان لە دایکانی دیاربەکر بڕوێنینەوە. هەموومان سوورین لەسەر هەڵوێستمان و یان سەرکەوتن یان مردنمان کردووتە بەرنامەی درێژەدان بە مانگرتنمان. دایکانی دیاربەکر سەرکەوتوو دەبن".