Aybala Arpacı
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداری له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی كسكڵی عه‌بدوڵڵا ئاغای ناوچه‌ی ئوسكودارى كرد، كه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واو بووه.
له میانه‌ی گوتارێكیدا كه له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه مزگه‌وتی عهبدوڵڵائاغا، به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه كه‌شوهه‌وای مه‌عنه‌وی ناوچه‌ی ئوسكودار كه‌شێكی جیای به ناوچه‌كه به‌خشیوه و گوتی: "له‌م ناحیه‌دا مزگه‌وتێكی دیكه له ناوچه‌ی چامڵجا دروستده‌كرێت. له ئیستادا به‌شێكی زۆری بیناكه‌ی ته‌واو بووه. ئاماده‌كارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دۆكۆراتی ته‌واو بووه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵ ته‌واوی بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: "گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له توركیادا له‌ناو سنووری شارۆچكه‌ی ئوسكوداره، كاره‌كانی ئه‌و مزگه‌وته‌ش به‌چڕی به‌رده‌وامه. له‌و باره‌یه‌وه هه‌میشه ده‌ڵێین 'خوا هه‌رگیز بێ بانگمان نه‌كه‌یت، هه‌رگیز بێ مزگه‌وتمان نه‌كه‌یت' باوه‌ڕم به‌و هه‌وڵانه‌تان هه‌یه كه وڵاته‌كه‌مان ببێته نموونه‌ی جیهان. ده‌ست له ناوده‌ست ده‌بینه یه‌ك، گه‌وره ده‌بین، زیندوو ده‌مێنینه‌وه به‌ڵام له‌به‌رخوا یه‌كترمان خۆش ده‌وێت، ده‌بینه برا و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌بینه توركیا".