Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، سەردانی پردی یەڤوز سوڵتان سەلیم ـی کرد کە بڕیارە لە رێکەوتی ٢٦ی ئاب بکرێتەوە.
یڵدرم لەگەڵ یاوەرانی تا ناوەڕاستی پردەکە رۆیشت.
سەرۆكوەزیران زانیاری لە وەزیری گەیاندن و دەریاوانی و پەیوەندی ئەحمەد ئەرسلان و بەرێوەبەری گشتی رێگاکانی وشکایی ئیسماعیل کارتال لەبارەی پردەکە وەرگرت.
لە دوای ئەوە یڵدرم خۆی سواری ئۆتۆمبێڵەکەی بوو تا ناوەڕاستی پردەکە رۆیشت.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی کردنەوەی پردی یەڤوز سوڵتان سەلیم: "لە رێککەوتی ٢٦ ئاب، ئەم پرۆژە گەورەیە پێکەوە دەکەینەوە. ئەم پرۆژە گرنگانە نیشاندەری داھاتووی تورکیان. ئەم پرۆژە گرنگانە نیشاندەری ئەوەیە کە تورکیا پێداگرە لە بەجێھێنانی ئامانجەکانی ٢٠٢٣. ھەرچەندە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ ھەوڵی داوە زیان بە وڵاتەکەمان بگەیەنێت، بەڵام ئیرادەی گەلەکەمان بەسەر ئەمەش سەرکەوت. ئێمەش بەردەوام دەبین لە دروستکردنی ئەو پرۆژە گرنگانە کە شایەنی گەلەمانە "ئابووریمان زۆر بەھێزە. ھاوکات لە دوای کێشەی فڕۆکە رووسییەكە چەند کاریگەری کەوتە سەر ئابووری وڵات، لەدوای ئەم ھەوڵەی کودەتاش بەھەمان رێژە کاریگەری ھەبوو. بۆیە ئابووری وڵات و سیستەمی بانکەکان لە دوای ئەم ھەوڵەی کودەتا ھیچ کاریگەری نەكەوتە سەر و بەھەمان شێوەی پێشوو کارەکانی خۆی جێبەجێ کرد".
یڵدرم: "ئەوانەی کە رۆژێک لە رۆژان بە رێکەوت کاریان لەگەڵ رێکخراوی فەتۆ کردووە بەڵام کەسانی ئاسایین و بە شەرەفی خۆیان کاریان کردووە ئەوا ھیچ نیگەران نەبن. ئێمە ھیچ بەدواداچوونێکمان بۆ ئەوانە نییە. لە دەستی ئێمە لیستێک ھەیە. ئەوانەی کە بوونەتە سەرچاوەی دارایی ئەم رێکخراوە دیارن. کارەکانمان چڕتر دەبێتەوە. زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار کۆمپانیا لە تورکیا ھەیە. بەڵام کۆمپانیاکانی ئەمانە زۆر کەمە. بۆیە ھیچ شتێک جیھانی کارکردن نیگەران نەکات. ئێمە زۆر باش دەزانین چی دەکەین".