Hemn Osman
26 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2015
ههتای
روبه ههنار، تامێكی جیاواز دهدات به خواردنهكان، بهتایبهتی شۆربا و زهڵاته.
روبه ههنار، دوای ئهوهی به زهحمهتێكی زۆر درووست دەکرێت دێته سهر سفرهوخوانهكان.
ژنانی شارۆچكەی دۆرتیۆلی سەربە پارێزگای هەتای، سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ وەرزی زستان، لەو چوارچێوەیەشدا روبە هەنار درووست دەكەن بۆ بەتامكردنی خواردن و جۆرەكانی زەڵاتە.
ئەو هەنارەی لە باخچەكان كۆدەكرێتەوە، لەت و دەنك دەكرێت، پاشان دەنكەكان دەخرێنە گونیەوە، گونیەكانیش لە شوێنێكی بەرز و رەق دادەنرێن و بە تێلا پیایدا دەكێشرێت بۆ دەرچوونی ئاوی دەنكەكانی هەنار.
ئەو ئاوەی لە دەنكەكانی هەنار كۆدەكرێتەوە لە مەنجەڵی مسدا بەباشی دەكوڵێنرێت، دوای ئەوەی خەست بووەوە لەسەر ئاگرەكە دادەگیرێت و دادەنرێت تا سارد دەبێتەوە، پاشانیش دەكرێتە بتڵی شوشەوە.
ئەو روبە هەنارەی بەرهەمدەهێنرێت، بەشێكی لە ماڵدا هەڵدەگیرێت، بەشێكی دیكەشی كیلۆی بە 30 لیرە دەفرۆشنەوە بۆ دەستخستنی بژێوی ژیان.
ئەسما ئەسڵان، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی رێكخراوی پشتیوانی هونەرەكانی دەستی و بەرهەمەكانی نێوخۆیی ژنانی دۆرتیۆڵ بە ئانادۆڵوی راگەیاند "ئەو روبە هەنارەی ژنانی شارۆچكەكە بە هەزار زەحمەت ئامادەی دەكەن تامێكی بێ هاوتا دەبەخشێتە خواردنەكان".
ئاسڵان باسی لەوە كرد كە لە هەردوو مانگی ئەیلوول و تشرینی یەكەمدا بەرهەمهێنانی روبە هەنار دەست پێ دەكات، كە كارێكی زۆر قورس و زەحمەتە، گوتیشی: "ئەو هەنارەی ژنان كۆی دەكەنەوە، بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت، پاش ئەوەی هەنارەكە دەگوشن، بە ئاگرێكی كز ئاوەكەی بەباشی دەكوڵێنن. پاش ئەوەی خەست بووەوە، لەسەر ئاگر دایدەگرن بۆ ئەوەی سارد ببێتەوە. بەشێك لەو روبە هەنارەی بەرهەمی دەهێنن لە ماڵەوە بۆ خۆیانی هەڵدەگرن، ئەوەشی زیاد بوو كیلۆی بە 30 لیرە دەفرۆشن".