Cuma Sarı,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
ئورفا - AA
روبه هه‌ناری شارۆچكه‌ی سیڤه‌ره‌ك سەربە پارێزگای ئورفا كه یه‌كێكه له تام و چێژه لهیادنهكراوهكانی ناوچه‌كه، به‌ئه‌رك و ماندووبوونێكی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌و هه‌ناره‌ی له باخه هه‌ناره‌كانی گونده‌كانی باكی، ئه‌رگه‌ن، باخچه، ههرابه، كومهكاڤاك، دیوان و نارلیكایای دۆڵی تاكۆران كۆده‌كرێته‌وه، به‌ڕه‌نج و ماندووبوونێكی زۆر دهوهرێنرێت و ده‌نكه هه‌ناره‌كه‌ی له توێكڵه‌كه‌ی جیاده‌كرێته‌وه.
دواتر ده‌نكه هه‌ناره‌كان ده‌كرێنه گێنوهوه و له حه‌وزێكدا كه به‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كراوه، ده‌شێلرێن و ئاوه‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت. دواتر ئه‌و ئاوه‌ی له هه‌ناره‌كه به‌ده‌ستهاتووه ده‌پاڵێورێت و بۆماوه‌ی پێنج كاتژمێر ده‌كوڵێنرێت. دواتر سارد ده‌كرێته‌وه و ده‌كرێته شووشه‌ی تایبه‌ت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
دوای ماندووبوونێكی زۆر كه چه‌ندین رۆژ ده‌خایه‌نێت، سه‌ره‌نجام روبهههنارێكی سروشتی به‌رهه‌م دێت و ده‌گاته سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵكی.
هاوكات ئه‌و خێزانانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ زستان ده‌كه‌ن له ماڵه‌كانی خۆیان روبه هه‌نار به‌رهه‌م ده‌هێنن و به‌شێكیشیان به فرۆشتنی روبه هه‌ناره‌كه، هاوكاریی بژێویی خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
فاتما ئارموت كه ژنی ماڵه‌وه‌یه و روبه هه‌نار ئاماده ده‌كات، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، "هه‌ناره قڵیشاو و شهقبردووهكان ده‌هێنینه ماڵه‌وه و دهیوهرێنین تا ده‌نكه هه‌ناره‌كان له توێكڵه‌كانی جیابكه‌ینه‌وه. دوای گرتنی ئاوه‌كه‌ی له ته‌شتێكدا بۆماوه‌ی پێنج كاتژمێر دهیكوڵێنین. دواتر دایده‌نێین تا ساردده‌بێته‌وه، كارێكی زۆر سه‌خته. دوای ئه‌م هه‌موو ماندووبوونه ئه‌گه‌ر به‌ری ره‌نجی خۆت نه‌بینیت زۆر ناخۆشه".