Eren Bozkurt,Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
ئادانا - AA
له‌و پێنج كه‌سه‌ی سه‌باره‌ت به كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی به‌شی ناوخۆیی تایبه‌تی قوتابیان له شارۆچكه‌ی ئاڵاداغی ئادانا ره‌وانه‌ی دادگا كرابوون و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه ناوخۆییهكه و سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه له‌نێویاندابوو چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران، گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش ئازاد كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاروباری ئاسایشی ئه‌و پێنج گومانلێكراوه ده‌ستگیركراوه‌ی كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه ناوخۆییهكه جومالی گه‌نج و سه‌رۆكی رێكخراوی هاریكاری قوتابیانی قوتابخانه، ئیسماعیل ئویان له‌نێودایه ته‌واوبووه.
دوای ره‌وانه كردنیان بۆ دادگا گه‌نج، ئیسماعیل ئو، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. یه‌كێك له گومانلێكراوانیش به مه‌رج ئازاد كراوه.
هاوكات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌كه كاروباری لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سێ گومانلێكراوی دیكه به‌رده‌وامه.
له 29ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا، له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له به‌شه ناوخۆییه‌كی تایبه‌تی قوتابیاندا له شارۆچكه‌ی ئاڵاداغی ئادانا، 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 10یان قوتابی، یه‌كێكیان مامۆستا و ئه‌وی دیكه‌یان كچێكی شه‌ش ساڵان بوو كه كچی به‌رپرسێكی به‌شه ناوخۆییهكه بوو. 24 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای ده‌سپێكی لێكۆڵینه‌وه‌كان 14 كه‌س ده‌ستگیركرابوون و، پاشان شه‌شیان به مه‌رج ئازاد كرابوون.