Ramal Abdullah Mahmood
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
ئەنقەرە – AA
- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە دوای کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ ماڵئاوایی لە پارتەکەی کرد، دوای گشتپرسی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا دوای ٩٧٩ رۆژ دابڕان دەگەڕێتەوە ناو پارتەکەی کە بە منداڵی پێنجەمی خۆی ناوی دەبات.
- سەرکۆمار ئەردۆغان دوای ٥٧ ساڵ لە دوای هەریەک لە مستەفا کەمال ئەتاتورک، عیسمەت ئینۆنۆ و جەلال بایار دەبێتە چوارەم سەرکۆمار کە پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی دەمێنێت.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە دوای کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ ماڵئاوایی لە پارتەکەی کرد، دوای گشتپرسی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا دوای ٩٧٩ رۆژ دابڕان دەگەڕێتەوە ناو پارتەکەی کە بە منداڵی پێنجەمی خۆی ناوی دەبات.
دوای ئەوەی لە گشتپرسیدا گۆڕانکاری گەڵاڵەنامەی دەستوور پەسەند کرا، یەکێک لە خاڵەکانی کە "سەرکۆماری هەڵبژێردراو پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی دەبڕێت" هەڵگیرا، بەمجۆرە ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەگای گشتیی ئاک پارتی لە رێوڕەسمێکدا دەبێتەوە ئەندامی ئاک پارتی.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە دوای کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ سەرۆکایەتی پارتەکەی رادەستی ئەحمەد داودئۆغڵو کرد و ماڵئاوایی لە پارتەکەی کرد.
لەو کۆنگرە نائاساییەدا ئەردۆغان بە گوتنی "عەوداڵیم، خۆشەویستیم، هۆگریم و کۆششم بۆ پارتی داد و گەشەپێدان سەرەتا ئەسپاردەی خوا و دواتر ئەسپاردەی ئێوەی دەکەم. بە هیوای سەرلەنوێ یەکتربینینەوە و بەیەکشادبوونەوە".دوای ٩٧٩ رۆژ دابڕان دامەزرێنەری ئاک پارتی بە پارتەکەی شاد دەبێتەوە.
سەرکۆمار بە کاروانێک کە لە ئەندامانی پارت و هاووڵاتییان پێکدێن لە کۆشکی کۆمارییەوە روو دەکاتە بارەگای گشتیی ئاک پارتی و کاتژمێر ١٣:٠٠ بەشداری لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا دەکات.
دوێنێ بە تێکڕای دەنگی ناوەندی بڕیار و دەستەی کارگێڕی ئاک پارتی بوونەوە ئەندامی ئەردۆغان پەسەند کرا، بەمجۆرە واژوو لەسەر فۆرمی ئەندامبوون دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ ناو پارتەکەی کە وەک منداڵی پێنجەمی خۆی ناوی دەبات و گوتارێک پێشکەش دەکات.
تاکو کودەتاکەی ٢٧ی ئایاری ١٩٦٠ سەرکۆمار پەیوەندی لەگەل پارتەکەی دەما، بەڵام دەستووری ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی سەرکۆماری لەگەڵ پارتەکەی پچڕاند، دەستووری ساڵی ١٩٨٢ش بەمشێوەیە بەردەوام بوو.
بەڵام گشتپرسی ١٦ی نیسان ئەم بەربەستەی نەهێشت لەبەردەم سەرکۆماردا.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبێتەوە ئەندامی ئاک پارتی دوای ٥٧ ساڵ جارێکی دیکە سەرکۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی دەمێنێت.