Muhammed Enes Can,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه درێژه‌ی هه‌یه كه له‌رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) هه‌یه له ناو سوپای توركیادا، دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ 722 گومان‌لێكراو ده‌ركرد كه 523 سه‌ربازیین و هێشتا له‌سه‌ر كارن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، نووسینگه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆر و رێكخراوه‌یی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له ناو سوپای توركیادا درێژه‌ی هه‌یه.
به فه‌رمانی ئه‌و داواكاره گشتییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له 29ی تشرینی دووه‌می 2017ه‌وه تا ئێستا ئه‌نجامدراون، بریاری ده‌ستگیركردن بۆ 989 سه‌رباز به پله‌ی جیاواز ده‌ركراوه، له‌وانه‌ش 830یان ده‌ستگیركراون و 159یان هه‌ڵاتوون و هێشتا گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.